بژی ژیان
ڕۆمانی ّبژی ژیانّ چیرۆکی چوار ژنی گرتووخانەی ئەوینە، ڕووداوەکان لە ڕۆژ و شەوێکدا ڕوودەدەن: زیندانییەکان لە بەرەبەیاندا ڕادەبن تاکو ڕۆژی دوایی بەر لە هەڵاتنی خۆر، کە کاتێکی دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان، دەمێننەوە.
کارەکتەرە سەرەکییەکانی ئەم ڕۆمانە چوار ژنن: سەکینە بە تاوانی پێوەندی لە دەرەوەی هاوسەرگیری، بە ّزیناّ تاوانبار کرا. پێشتر براوەتە بەر پای سێدارە و گەڕاوەتەوە. ویدا لە ململانێیەکدا بە نیازی نێوەندگیری بە بێ مەبەست، کوشتنی ئەنجام داوە. تاوانی شیرین سیخوڕیکردنە بۆ ئیسرائیل. سوەیلا لە سۆنگەی ئالوودەبوون و لەشفرۆشی لە زیندان قایم کرا، هەر لەوێش منداڵە بچووکەکەی لەدایک بوو و کوژرا. لەم نێوەندەدە، جگە لە سوەیلا، هیچ کامیان تاوانەکانیان نەگرتە ئەستۆ و هیواداربوون ڕۆژێک ڕەنگی ئازادی ببینن.
ئەم کتێبە شەش جار چاپ کراوەتەوە. چاپی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۰ لە ستۆکهۆڵم، لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرزان بە چاپ گەیەنرا. ساڵی ۲۰۲۱ نیڵز وێکلوند وەریگێڕایە سەر زمانی سوێدی و یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی دەرەوەی ئێران.
ئەمەی سەرەوە لە پێشەکی ڕۆمانەکە بە خامەی نووسەری ئەم ڕۆمانە نووسراوە و لە کۆتایی ئەم پێشەکییەش سوپاسی نووسەر و وەرگێڕ ڕووناک شوانی دەکات بۆ پشتیوانییکردنی و ماندووکێشانی زۆری لەپای وەرگێڕانی ئەم کتێبە بە بەهایە.
دوای ئەم پێشەکییە من هیچم نییە تەنیا ئەوەندە ئەڵێم، ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە ڕۆمانە جوان و نایابەکان، داواکارم لە خوێنەرانی کورد بیخوێننەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق