ئەو و ئەز
لیمۆیەک سەرپەنجەکانی گەستم
لەو ڕۆژەوە
تنۆک تنۆک خوێن دەڕژێتەوە هەناوم.
لێوێک ئاوڕێکی تەڕی لێ دامەوە
بەو چرکەساتە
خەریکبوو لەوێ دەستبەجێ گیان بسپێرم.
ناوقەدێک خۆی لە بازووم ئاڵاند
هۆش شەش مەتر بەرزبووەوە و
لە خوار تەڵانێک بە زەوی دا کەوت.
چاوێک، دڵۆپە فرمێسکێکی باراند
کەچی
چەند ساڵە ئەمن ژیر نابمەوە.
٥/٦/۲۰۲٥ بێخاڵ
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق