رۆمانی كاتژمێر 25- كۆنستانتین گۆرگیۆ
حەسەن مستەفا
ئەم رۆمانە هەستێكی لەلادروستكردووم، كە ئەنفالو رەشبگیری یەهودییەكانو ئەو پێكهەڵپژانەی نازییەكان لەگەڵ كۆمەڵگای ئەڵمانی سازیاندا، تەڕو وشكی بەیەكەوە سووتاندو لەخەرمانەكەیدا مرۆفە بێتاوانەكان زیاتر و زەقتر كەوتنە بەر ئەشكەنجە. 13 ساڵ مانەوەی یۆهان لەزیندان كە لەبنەرەتدا هەر بەمیزاج گیرابوو، نموونەی تەواوی ژیانی ژیانی رۆژاوای ئەوسایە، كە لەچ بەدبەختیێكدا ژیانییان كردووە. دوای شكستی ئەڵمانییە نازییەكانیش، رووسەكان هەمان هەڵوێست پیادەدەكەنو لەڕێی جەهلو خۆسەپاندنەوە دەیانەویست هەمان وێنە تراژیدییەكانی رابردووووپاتكەنەوە.
ئەم رۆمانە ئەوەندە نزیكت دەخاتەوە لەخۆت وەك ئەوە وایە ئێمە یۆهانی نێو رۆمانەكەین، یان ئەلیو نوراین یان ترایانین،كە كەوتووینەتە بەر رەحمی ستوانەكان، چونكە ئێمەش وەك میللەتو نەتەوە تا ئەمڕۆ بەهەمان ئەو مێژووە خوێناوییە تێدەپەڕین، لەدوێنێ سەدام حوسێن بۆ ئەمڕۆی ئەردۆغان هیچ لەدۆخەكە نەگۆڕاوە، ئەوەی دەچەوسێنرێتەوە... ئەوەی قڕدەكرێ، هەر كوردە. بەداخەوە ئەم مێژووەی ئێمە پڕە لەخامۆشیو تەجاهولكردن كەس وەبییرى نایەینەوە. ئەگەر لەناچاری نەبێ خۆمان ناخزێنینە باوەشی ئەمریكا، وەك چۆن ئەڵمانەكان ئەمەیان پەیڕەوكرد. ئەم مێژووەی ئێمە پیایداتێدەپەڕین هەمان مێژووی ئەو رۆژگارەیە كە ئەڵمانیو رۆمانیو مەجەرییە ناچارەكان پێیداتێپەڕیوونو چەپڵەڕێزانی سوپای ئەمریكایان دەكردو خۆبەخشانە ریزەكانیان هەڵدەبژارد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق