شەڕ بەردەوامە
دوێنێ لە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕ گەڕایەوە، خۆی لە گەرد و تۆز پاککردۆتەوە و کراسێکی گوڵ گوڵی و پانتۆڵێکی ڕەشی پۆشیوە، پێ دەچێ تازە لە گەرماو هاتبێتە دەرێ و بۆ حەوانەوە لە شانشینەکە دانیشتووە و لەو بڵنداییەوە سەیری ناو کۆڵانەکە دەکات. دەبینێ چەند منداڵێک یاری تۆپێن دەکەن، لە ناکاو لێیان دەبێتە شەڕ و جنێو بەیەک دەدەن. ئەویش لەو سەرەوە پێیان پێدەکەنێ.
حەسەن هەندرێنی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق