هەتا ڕۆژگار، نەی ئاخنیمە گێژەنی خۆی
وام هەست دەکرد، زستانێک دێت
لە قووڵایی تەمتومان و
ڕیزی ڕەهێڵە و تەرزەدا
لە هەڵکردنی گێژەڵووکە و باڕێزەدا
لەگەڵ تەڕیی وەیشوومەدا...
دوایی دێنێ بە ژیانم
وەک چلورەی بەر خۆرەتاو
پیتەکانم دەتوێنەوە
لەم نێوەدا، هیچ شتێک بوونی نامێنێ پێی بڵێن ناو .
شەممە ٢٠٢٣/٢/٤ هەولێر - نەخۆشخانەی ڕاپەڕین
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق