لێرە ناڕۆم ئارخەیان بە
تازە هەوارم گرتووە
وەک زارۆیەکی شیرەخۆر
لە ئامێزی گەرمی تۆدا، کڕ کەوتووە.
مەڕۆ ئیتر دوورمەکەوە
لێروکانە بارگە داگرە
چیتر بەسەر جەستەی ماندووت، برینەکانم هەڵمەگرە.
باش دەزانم، بەدەست خۆت نییە
هەزاران میل لێم دوورکەوتی
ئەوە باری حەسرەتێکە بە کۆڵتەوە
شانتی تەواو داهێناوە و لەژێریدا زۆر شەکەتی.
بەڵام گیانە دوودڵ مەبە
تۆ لە کوێ بیت، منیش لەوێم
تۆ زامێکی کراوەبی، منیش ئازارێکی بەسوێم.
٢٠٢٣/٢/١٠ هەولێر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق