لە مامەڕیشەیان پرسی
لەوسەری داستان، کە گەڕایتەوە چیت هێنایەوە
گوتی تەنیا کۆترێکی پەڕ و باڵ شین، ئەویشم بەرەو ئاسمان هەڵدا
نازانم لە چ مێرگێک، نواڵەیەک، ڕەوەزە شاخێک
یان سێبەری چ زنارێک، بن قاپی دارێک
یان باوەشی گەرمی لاواندنەوەیەک،
یان لەسەر دوندی لاوکێک، سەر سینەی بەستەیەک
یان ڕۆخ کانیاوێک، دەنیشێتەوە.
حەسەن هەندرێنی
۲٥ ی ٥ ی ۲۰۲۳ هەولێر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق