الأحد، 25 ديسمبر 2016

بەرنامەى گەرماوگەرم ٢٥-١٢-٢٠١٦











ئەمڕۆ ٢٥- ١٢-٢٠١٦ لەگەڵ د. بەختیار شاوێس بەشدارییمکرد لەبەرنامەى گەرماوگەرم، لەسەر پرسە هەڵواسراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا لەساڵى ٢٠١٦  و ئەو  مەلەفانەى بەسەر یەکدا کەڵەکەبوونە لەم نێوانەدا، هەروەها لەپرسیارى ئەوەى بۆ ساڵى ٢٠١٧ ئەم پرسانە  چ ئاراستەیەک وەردەگرن.
لەبەرنامەکەدا تیشکم خستەسەر ئەو کێشەو ئارێشانەى لەنێوان هەرێم و بەغدا وەک گرێیان لێهاتووەو کردنەوەیان بووەتە شتێکى مەحال بەهۆی دڕدۆنگى و نەمانى متمانە لەم نێوانەدا. بەتایبەت جەختم لەسەر گرنگترین ماددەى دەستورى کردەوە کە کورد وەک دەستکەوتیکى گرنگى نەتەوەیی و نیشتمانى  ئەبینی ئەویش ماددەى ١٤٠ ە بەڵام ئەوە چەندین ساڵ بەسەر تێپەڕبوونییدا تێپەڕیوە کەچى وەک مەرەکەبیکى سەر کاغەز ماوەتەوە بەتایبەت لەو سەردەمانەى کە کورد و پێگەى کورد لەبەغدا زۆربەهیزتربوو لەوەى ئێستا هەیەتى ، ئەم ماددە دەستوورییە دەستاودەستى پێکراوە، بۆ ئەمڕۆ ئەگەر حوکمى عەسکەرى لێدەرکەین  کە کوردبەهۆى قارەمانیتى هێزى پیشمەرگە توانییویەتى سنورەکانى خۆى دیاریبکات، بەڵام رام وایە بۆ یەکلاکردنەوەى تەواوى ئەم کێشەیە پێویستە ئەم بابەتە هەر بەیاسا چارەسەربکرێ، نەوەک وەک بابەتێکى خۆسەپاندن ، چونکە ئەمە دەبێتە بابەتیک و دەرفەت بۆ دوژمنان دەکاتەوە کە بەئارەزووى خۆیان بێن تەراتین لەناوچەکە بکەن و دەستی تێبخەن، کە ئەمە کێشەکە ئاڵۆزتردەکات.
بابەتەکان زۆربوون و پرسیارەکانیش زۆر ... بۆیە خۆت ئەتوانى گوێبیستى بەرنامەکە ببیت لەڕێی ئەم مەلەفانەى دەنگ و رەنگ.  

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق