سەفەری دەنكە باران، رۆڵە نازدارەكەی هەتاو و هەور
بەر لەبارین دیقەتی هەورت داوە چەند رەش دادەگەڕێ، ئەوە هەمووی لە تاوی جیابوونەوەیە، ئەگینا هەور لەو شەپۆلە شیرانەدەچێ كە بەسەرسەرمانەوەن و ناشترسین بڕژێن و بەبێ بلیت ئەتوانین سەیریان بكەین. ئەی ئەو دەمانە بۆ ناڵێی كە هەور خۆی دەڕازێنێتەوە و بەرگێكی مسی یان قورمزى دەپۆشێ و دەستی لە دەستی تیرێژەكانی خۆری دەمكەل گیركردووە و رەنگبێ بیەوێ بەم تیشكانە قژی خاوكاتەوە. تا خۆریش قوڵتر رۆدەچێ ئەو جوانتر دەنوێنێ بۆئەوەی ئیغرای بكات و بەیانی سەرێكی كەی لێبداتەوە رەنگبێ مانگەشەو بەم كەین وبەینە بزانێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق