الاثنين، 2 يناير 2017

زمانی راگەیاندن

 حەسەن مستەفا



زمانی راگەیاندن:
 ئەو زمانەیە لەسەر ئاستێكی فراوانی جەماوەر بڵاودەبێتەوە‌و بەكاردێت، هەروەها پردی پەیوەندییە لەگەڵ لقەكانی زانست و زانیاری وەكو پانتاییەكانی بازرگانی و پیشەسازی ... لەبەرئەوەی بابەتی ڕاگەیاندن لەسەر كۆمەڵگەی زانیاری و زانستەكان وەستاوە. 
زمان دابەش دەبێت بۆ سەر ئەمانەی خوارەوە :
1-  زمانی پەخشانی ئاسایی : ئەمە شێوازێكە رۆژانە لەنێوان هاوڵاتیان بەكاردێت بۆدابینكردنی پێداویستییەكانی ڕۆژ،  بەبێئەوەی ڕەچاوی ئەم سنووربەندییە و جوانكارییانە بكەن كە زمانەكان لە چوارچێوە دەگرن.
2- زمانی پەخشانی زانستی : ئەم زمانەیە، كە لەسەر ڕاستییە زانستیەكان ساغدەبێتەوە بەبێ‌ چاودێری و ڕەچاوكردنی لایەنی هونەری.
3- زمانی پەخشانی هونەری : ئەمە شێوازێكە، باڵایەك بەبەكارهێنەرەكانی دەبەخشێ‌ لەبەكارهێنانی زمانی ئاسایی بۆ زمانێك كە بەهرەو ئەدەبی پێیدەبەخشێ‌ و گرنگی بەدیاریكردنی شێوەزار و ڕێكخستنی ڕستەكان دەدات. 
4- زمانی پەخشانی كردارەكی(ڕۆژنامەگەریی) : نێوانگیری دەكات  لەنێوان زمانی پەخشانی ئاسایی و زمانی پەخشانی هونەری، لەزمانی پەخشانی ئاساییدا ئاسانكاری و هەڵكردن وەردەگرێ‌ و لە زمانی پەخشانی هونەریش ئاستەنگیەكانی گوازارشتكردنی لێوەردەگیرێ .
گرنگرترین خاسیەتەكانی زمانی ڕاگەیاندن ئەمانەن :
1- روونی : باڵاترین شێوازی زمانی ڕاگەیاندنە لەهەمووشیان بەرفراوانترە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ئامرازەكانی ڕاگەیاندن لەلایەك و تایبەتمەندیەكانی جەماوەر لەلایەكی دیكەوە. ئەگەر هاتوو لەپەخشی ڕادیۆدا وشەكان ڕوون نەبوون لە دەربڕیندا، ئەوا گوێگر ناتوانێ‌ جارێكی تر بگەڕێتەوە سەریان، چونكە جارێكی دی بەكارناهێنرێن یان بەردەست نین یان ناتوانێ‌ نیشانەی پرسیار بۆ ئەو وشانە دابنێ‌ كە نادیار‌و ناڕوونن. بەڵگەنەویستیشە، كە جەماوەر هەمەجۆرن‌و لایەنگیری خێراییشن لە ئامرازەكانی ڕاگەیاندن، بۆیە بۆ تەركیزكردنە سەر ناوەرۆكی ئەو بابەتانەی دەخرێنەڕوو، پێویستە  وشەكان‌و ڕستەكان‌وماناكان  زۆر ڕوونبن بۆئەوەی ئامانجەكانی بپێكێ‌.
2- سەردەمییانە (المعاصرە) : مەبەست لێی ئەوەیە وشە‌و ڕستە‌و پێكهاتە‌و گوزارشتەكانی لەگەڵ ڕۆحی سەردەم تەی بكەن، واتا لەگەڵ ڕیتمەكەی كۆكبن. ڕستە درێژەكان‌و ڕستە فەرهەنگیەكان‌و ڕستە لێكدراوەكان گونجاونین بۆ زمانی ڕاگەیاندن تەنها بۆ بابەتە دیاریكراوەكان‌و بارە تایبەتمەندەكان نەبێ.
مەبەست لێی ئەوەیە زمان لەگەڵ ئامرازە بەكارهاتووەكان لەلایەك‌و جەماوەری ئارەستەكراو لەلایەكی دیكەوە گونجاوبێ‌.  زمانی ڕادیۆ پەیوەستە  بەوەسفەوە‌و ئاراستەی هەستی بیستن دەكرێ‌ ، لەبەرئەوە پێویستە وشە بەكارهاتووەكانی زمان گونجاوبن لەگەڵ ئەم هەستە، هەر پەیوەست بەم باسە، زمانی بەكارهاتوو لەژانری ڕۆژنامەگەرییشدا، پێكهاتە كۆمەڵایەتی‌و پەروەردەیی‌و ئابورییەكان بەئامانج دەگرێ‌‌و ئاراستەی هەستی بینین دەكرێ‌،  بۆیە پێویستە ئەویش گونجاو بێ. 
4- هێزی ڕاكێشان ( الجا\بیە )  : 
مەبەست لێی ئەوەیە وشەكان توانایان هەبێ بۆدەربڕین و ئەنالیزەكردن و وەسفكردنی جۆشدار بەڕێگای كاریگەرو تەرفیهی،  هیچ كەسێك نیە بەدیار ئامرازەكانی ڕاگەیاندنەوەبێ‌، كە ناوەرۆكێكی وشك‌و برینگیان هەبێ‌ و بەتاڵبن لە هۆكارە سەرنجڕاكێش و جۆشدارەكان.
5- كورتكراوە  یان بەكورتی( الاختصار):
لەسروشتی ئامرازەكانی گەیاندن‌و خواست‌و حەزی جەماوەرەوە سەرچاوە دەگرێ‌، كە ناتوانن بەردەوامبن لە چاودێری بابەتی درێژ،  هەرچەندە لاپەڕەی ڕۆژنامەكان گەورەش بن، بەڵام دیاریكراون، ئەگەرچی داواكاری نووسین تیایدا زیاترە لەژمارەی لاپەڕەكانی، بەهەمان شێوە هەرچەندە ماوەی بەرنامەكان فراوانبێ‌، بەڵام بابەتەكان پانتایی فراوان دەگرن. لەبەرئەوە پێویست بە كورتكردنەوە دەكات، پێویستە زمان زاڵ بێ‌ بەسەر كورتكردنەوە‌و بڕین یان قرتاندنی وشەكان. 
مەبەست لێی ئەوەیە ( زمان)  بتوانێ‌ بەشێوەیەكی زنجیرەیی و بێ‌ پچڕان بەسەر گوزارشتەكان لەبابەتە جۆراوجۆرەكان زاڵبێ‌،  هەروەها مەبەست لێی ئەوەیە ئاستی جیاجیای هەبێ‌ بۆئەوەی بتوانێ‌ گوتارەكانی بگەیەنێتە زۆرترین جەماوەر‌و چارەسەری زیاد لەبابەتێك‌و كێشەیەك بكات. 
7- فراوانی / پانتایی ( الاتساع) :
مەبەست ئەوەیە وشەكان گەورەبن بۆ ئەوەی پێداویستییە جیاجیاكان پڕبكەنەوە. زمانی ڕاگەیاندن فراوانە و ڕۆژانەش فراوانتر دەبێ‌، ڕاگەیاندن بەهۆی ڕۆشنبیری دەرەكی‌و پێویستییە وەرگێڕدراوەكانی ڕۆژ  بۆ زاراوەكان كاریگەریان هەیە لەسەر زیادبوون‌و فراوانبوونی پانتاییەكانی زمان. 
8- توانای  گەشەكردن  ( القابلیە للتطور) : 
  رووخسارێكی گونجاوە بۆ زمانی ڕاگەیاندن، زمانی رادیۆ لە سییەكان وەكو زمانی پەنجاو شەستەكان نەبووە. ئەمانەش بەدەوری خۆیان جیاواز دەردەكەون لە ئاستی زمانی ڕادیۆ لە هەشتا و نەوەدەكان. هەروەها زمانی ئامرازەكانی ڕاگەیاندن لە ساڵەكانی كۆتایی جیاوازە لەگەڵ پێش خۆی، ڕاستە ڕەگەزی لاوازی تێدابووە،  بەڵام توانای هەبووە بەسەر  گوازرشتكردندا و زۆرترین توانای هەبووە بۆ سەرنجڕاكێشانی وەرگرەكانی. 

تێبینى : ئەم بابەتەم لە محارزەرەیەکى قۆناغى سێیەمى بەشى راگەیاندنى زانکۆى جیهان وەرگرتووە، کە بەزمانى عەرەبیی پێشکەشکرا لەلایەن م. عبیر و وەرمگێراوەتە سەر زمانى کوردى. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق