ڕۆمانی: بازنەکانی شەقامی سوور
کارزان حەیدەر
۲٥٦ لاپەڕە
ڕۆمانێکی تەواو جیاوازە، لەو ڕۆمانە کوردیانەی پێشتر بەرچاوم کەوتوون. ستوونی سەرەکی ڕۆمانەکە لەسەر سێکسە، تەواوی دیمەنەکانی ناوەوە، دیمەنی پۆڕنۆیین.
ڕۆمانێکە زیاتر پشتی بە بابەت بەستووە تا ڕووداو، کەمترین گێڕانەوەی تێدایە، دیمەنەکان دووبارەن، دیارە ئەمەش یەکێکە لە خاسیەتەکانی ڕۆمانی نوێ.
تەواوی ڕۆمانەکە بۆ نیشاندانی ڕووێکی دیکەی دەسەڵاتدارانی کوردە، ئەویش ئەو دیوەیە کە لە بازنەکانی شەقامی سوور ڕۆژ دەکەنەوە. کۆشک و ژووری تایبەتیان بۆ ئەم مەبەستە سازکردوون و سەرپەرشتیاریان بۆ داناون، بە دابینکردنی ئاسایشێکی تۆکمەوە. کاری ئەم سەرپەرشتیارانە دۆزینەوەی ئافرەتی جوانە و هێنانیانە بۆ ئەم بازنە تایبەتییانە، کە نووسەر بازنەکانی هەریەکەی بەجۆرێک ناوناوە، بەپێی مواسەفاتی ئەندامەکان، بازنە هەیە تەنیا ئارەزووی مژین دەکەن، بازنە هەیە لەهەردوو ڕەگەزەکەیەوە لە دواوە دەیکەن و بازنەش هەیە لە هەردوو لاوە ... بازنەکان زۆرن.
ئەوەی لەم ڕۆمانەدا جیاوازە ئەوەیە کاراکتەری سەرەکی ئافرەت نییە، بەڵکو کوڕێکە لە بیستەکانی تەمەنییدایە. ئەم گەنجە لە گوندەوە بۆ خوێندن ڕوو لە شارۆچکەیەکی نزیکی گوندەکەیان دەکات، لەم شارۆچکەیە بە ژنێک ئاشنا دەبێ، کە مێردەکەی شوفێری بارهەڵگرە و لەنێوان کوردستان و بەغدا کاردەکات، بەهۆی دروستبوونی گومان لەلایەن ژنەکەوە، کە پیاوەکەی بەهۆی مانەوەی زۆری لە دەرەوە، لە دیالا و شارەبان لەگەڵ ژنە ئەسمەرەکانی ئەوێ ڕادەبوێرێ، هەروەها دروستبوونی بۆشایی و نەمانی سۆزی هاوسەرگیری لەنێوان ئەو ژنە، کە بە تەنوورخان ناوی دێت لەگەڵ مێردەکەی. پەیوەندی لەگەڵ ئەو کوڕە گرێدەدات و لەژێرزەمینەکەیان دەستدەکەن بە سێکسکردن. ئەمە یەکەم ڕووداوە لە ڕۆمانەکە دواتر کە کوڕەکە (مەمۆ) دەچێتە زانکۆ، لەوێوە ڕووداوەکان گەرم دەبن، یەکەمجار لەڕێی سەرپەرشتیاری بەشەکەیان بانگی بەشەکەی دەکرێت و بەچاوێکی پڕ لە توڕەیی و زمانێکی پڕ لە سەرزنشتەوە پێی دەڵێ خۆت دیوە لەچاو هەموو خوێندکارەکان تۆ جیاوازی، ئەویش هیچ لەخۆی گومان نابات، زیاتر بۆی ڕوون دەکاتەوە و پێی دەڵێ ئێرە زانکۆیە و سیستمی تایبەت بەخۆی هەیە نابێ بە شلواری کوردی بێیتە دەوام، ئەویش بێدەنگ بەدیار مامۆستاکەی ڕادەوەستێ تا مامۆستا تەواو لێی نزیک دەبێتەوە و دەیەوێ باشتر تێیبگەیەنێ، کە ئەبێ پانتۆڵ لەبەر بکات و دەست ئەبات بۆ شلوارەکەی تا لە هەردوولاکەی بۆی ڕێکبخات و وەکو پانتۆڵی لێ بکات، بەڵام لەپڕ مامۆستا ئەسڵەمێتەوە لەبەرئەوەی لە لا ڕانێکی دەستی بە شتێکی نامۆ دەکەوێ، ئیدی تێدەگات بۆ ئەبێ هەر شلوار لەبەر بکات و لەو ڕۆژەوە مامۆستا شەیدای مەمۆ ئەبێ تا دەگاتە سەرجێییکردنی بەردەوام لەگەڵی، چونکە مامۆستا مێردەکەی دکتۆرە و لەدەرەوەی وڵات دەژیێ و منداڵەکانیشی هەروەها لەدەرەوەن، ئەویش لەو بۆشاییە دەژیێت و پێویستی بە هاودەمە.
هێشتا بابەتەکان گەرم دانەهاتوون، تا مەمۆ تێکەڵ بە تۆڕی سەرۆکی دەستەی ژنانی بازنەی سوور دەبێ ئیدی لەوێوە پانتایی ڕۆمانەکە زیاتر بەوەوە داگیرەبێ بەهۆی ئەوەی ئەندامی نێرینەی مەمۆ زۆر گەورە و نائاساییە بەتەواوی لەلایەن ئەم تۆڕەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ و لە دەستەی ئەم بازنەوە بۆ بازنەی تر دەستاودەستی پێدەکەن. ئەو ژنانە وەک دیاریێکی پیرۆز لێیدەڕوانن. پارە و ئاڵتوونێکی زۆری دەدەنێ لەبەرانبەر سەرجێیکردن لەگەڵیان. شایانی باسە تەواوی ئەو ژن و کچانە لە ژنان و کچانی بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتن. بەڕای من پەیامی ڕۆمانەکە لێرەوە دەست پێدەکات، کە بەرپرسان لە گەورەپیاوانی دەسەڵات هەر ئەوان نین لەگەڵ ژنان و کچان ڕادەبوێرن، بەڵکو کچ و ژنەکانیشیان هەمان ئارەزوویان هەیە و بۆ بەتاڵکردنەوەی ئەم ئارەزووەیان شەو هەبووە پێنج دەفتەر دۆلاریان داوەتە مەمۆ. مەمۆ ئەوەندە خۆشەویست و نازدار بووە لەلایان، تەنانەت شەو هەبووە لە ئاهەنگی تایبەت هەرچی خشڵ و زێڕی هەیانبووە لە بازنە و ملوانکە و ئەو جۆرە خشڵانەیان بە ئەندامی نێرینەی مەمۆیانەوە کردووە.
تەواوی دیمەنەکانی ناو ڕۆمانەکە دیمەنی سێکسی و پۆڕنۆیین، پڕن لە سوکایەتییکردن بە ژن و کچ و پیاوانی دەسەڵات، بە ئەفسەرانی ئاسایشی بازنەکانی شەقامی سوور کە لەگەڵ هەر ناوهێنانێکیان بە قوندەر ناویان دێنێ، ئەوەندە ناشیرین و قێزەون نیشانیان دەدات هەندێکجار وەک زمانێکی بازاڕی لێدێ و کێشی ڕۆمانەکە سووک دەکات.
لە تەواوی ڕۆمانەکە دوو ڕووداوی گرنگ بەسەر خێزانی کوڕەکە دادێن، یەکیان مردنی دایکیەتی، کە چەند هەفتەیەک لەژێر چاودێریێکی چڕی سەرۆکی بازنەکانی شەقامی سوور دەگەڕێتەوە گوند و لای خوشکەکانی و خزمانی دەمێنێتەوە و هەر لەو سەفەرە کورتەدا هەرچی پارە و سامانی کۆیکردۆتەوە بەو میراتەش بۆیان دەمێنێتەوە دەیبەخشێتە خوشکەکانی و بەهۆی ئەمەوە ئەوانیش زۆر دەوڵەمەند دەبن و دەکەونە ناو کاری بازرگانی. ئەوەی دی تەواوی ڕۆمانەکە لەنێو ئەو ژوورانەدایە کە مەمۆ خەریکی کاری خۆیەتی کەسێکسکردنە. ڕەنگە ئەمە خەون و خەیاڵی زۆر لە گەنجان بێ لەو تەمەنە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا سوکایەتییە بە گەنجێکی زانکۆ کە دەکەوێتە ناو تۆڕێکی لەشفرۆشی، ڕاستە بەهۆی مامۆستاکەی لە زانکۆ هەموو ساڵەکان بە پلەی زۆرباش دەردەچێ، بەڵام لە زانستی ڕابواردن و ئەم ژوور و ئەو ژوور پێکران هیچ زانستێکی تر فێرنابێ، هەروەها دواجار ژیانیشی ئەکەوێتە مەترسی و تەقەیشی لێدەکرێ و درەنگ تێدەگات ئەو پارە و سامانەی لەم ڕێگەیەوە بەدەستیهێناوە هیچ بەهایەکی نییە لەبەرانبەر ڕۆژێک ئازادی، چونکە تەواو هەست بە ژێردەستەیی خۆی دەکات و تەواو هەست بەخۆی دەکات لە کۆیلەیەکی سێکس زیاتر هیچ بەهایەکی تری نییە.
لە کۆتاییدا هەندێک پرسیار سەرهەڵدەدەن، ئایا پەیوەندی پۆڕنۆ و کولتوری کوردیی و ئەم دیاردەیە کە لەم ڕۆمانەدا بەشێوەیەکی بەرفراوان باسکراوە لە کوێوە هاتووە و بەرهەمی چییە؟ ئەکرێ بڵێین بەرهەمی گڵۆباڵە؟ نووسەر بۆچ بە دەسەڵاتەوە گرێیداوە؟ دەسەڵات کە زیاتر دەسەڵاتێکی پیاوسالارە بۆچی ژن و کچەکانی تێکەڵ بەم بابەتەکراون، ئایا ڕاستی تێدایە، یان هەر ویستوویەتی لەم ڕێگەیەوە ئازاری پیاوانی دەسەڵات بدات؟ پرسیاری گوماناویش ئەوەیە بۆ ڕۆڵی سەرەکیی بە کوڕێکی زانکۆ بەخشیوە، دەیەوێ پێمان بڵێ زانکۆکانیشمان وا خەریکە بەتاڵ دەبنەوە لە مەعریفە؟
وێڕای ئەو تێبینییانەی خستمنەڕوو، بەشێوەیەکی گشتی ڕۆمانێکە و پێویستە بخوێندرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق