الجمعة، 11 نوفمبر 2016

دیمەنێکە لەشارى رەواندز

شارى رەواندز
 دیمەنێکە لەشارى رەواندز ئەو شوێنەى تیایدا گەورەبوومەو خویندنم لێی تەواکردووەو لێی پەروەردەبوویمە، خۆشمدەوێ چونکە لەم شوینە دڵفراوانى هاوڵاتییەکان و خۆشەویستییان بەرامبەر بەیەکتر و لێبوردەییان یەکجار مەزنە، ئەم شارە بەهەمیشەیی لانکەى گۆشکردنى کەسانى نیشتمانپەروەربووە، چەندین کەسی ناودار لەمشارەدا دەرکەوتوون کە هەڵدانەوەو نووسینەوەى مێژووى کورد بێی ئەوان کورتدینێ.
لەسەردەمى رژێمى بەعس ئەم شارە دێرینە لە قەزاوە کرایە ناحیە، ئەمە باجى ئەوەبوو خرایەسەرى کە بەهەمیشەیی رۆڵەکانى بۆ ناوجەرگەى خەبات بەڕێدەکرد، کە لەتەواوى جولانەوەکاندا، رۆڵەکانى ئەم شارە ئامادەییان هەبووەو لەقوربانییدانیش لەپێشەوەبوونە. مخابن ئێستا و لەسەردەمى خۆ حوکمڕانییشدا زۆر بێنازکەوتووەو کەمترین ئاوڕی لێدراوەتەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق